بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان دڵنیایی ده‌داته ئافره‌تانی ئه‌فغانستان
K24- هه‌ولێر:
گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند، ئه‌میری موسڵمانان لێبوردنی گشتیی ده‌ركردووه و شه‌ڕی ناوخۆ له وڵات كۆتایی هات و ئه‌وان دوژمنایه‌تییان له‌گه‌ڵ كه‌سدا نییه.
زه‌بیحوڵڵا موجاهید، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له یه‌كه‌مین كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی خاكی ئه‌فغانستان و كابولی پایته‌خت رایگه‌یاند، شه‌ڕ له وڵات كۆتایی هاتووه و بوونی دیپلۆماتكارانیش له كابول شتێكی سرووشتییه.
له باره‌ی داهاتووی ئافره‌تانیش له‌و وڵاته، گوته‌بێژی تاڵیبان گووتی: رۆڵی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه به‌رز ده‌نرخێنین و باوه‌ڕمان به كاری ئافره‌تان له بنیادنانی كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه.
موجاهید له درێژه‌ی گوته‌كانیدا گوتی: ئه‌فغانستان به دۆخێكی دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت. پیرۆزبایی له گه‌لی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ین، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه شانازییه بۆ خه‌ڵكی ئه‌فغانستان.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، ئیماره‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مای رق و كینه كار ناكات. به‌شێك له خه‌ڵك له‌گه‌ڵ داگیركا‌ران بوون، به‌ڵام له ئێستاوه هه‌موو شتێك كۆتایی هات و رۆڵی شه‌ڕ نه‌ما. ئه‌میری موسڵمانان لێبوردنی گشتیی راگه‌یاندووه. له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ئیماره‌تی ئیسلامی، دوژمنایه‌تیمان له‌گه‌ڵ كه‌س نییه و شه‌ڕی ناوخۆ كۆتایی هاتووه.
ئێمه پایته‌ختمان كۆنترۆڵ كردووه، هه‌ندێك كه‌س گومانیان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ڵه‌ن. هه‌ندێك ده‌نگۆ هه‌ن، سوپاس بۆ خودا زانیمان و بینیمان و سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كه‌مان زانی و كۆنترۆڵمان كرد. سووپاس بۆ خودا هێزه‌كانی ئیماره‌تی ئیسلامی له ته‌واوی وڵات‌دا هه‌ن. بوونی دیپلۆماتكارانیش له كابول شتێكی سرووشتییه.
H.B