چه‌ند لایه‌نێكی شیعه داوایان له سه‌در كردووه ببێت به ئۆپۆزسیۆن
K24 – هه‌ولێر:
له چه‌ند رۆژی رابردوو، پارته سیاسییه شیعه‌كانی عێراق، خه‌ریكی گفتوگۆ و دانوستاندن بوون، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی موقته‌دا سه‌در، بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له بڕیاری كشانه‌وه له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه بڕیاره له (10 ی تشرینی یه‌كه‌م)ـی ئه‌مساڵ، به‌ڕێوه بچێت.
مه‌رجی موقته‌دا سه‌در، بۆ بڕیاری به‌شداریكردنی، بریتیه له، دواخستنی كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.
به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی سیاسی عێراقی، هێزه شیعه‌كان ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆی به‌ڕێوه‌بچێت، له‌لایه‌ك ده‌رگای دوا خستن له ریزی هێزه شیعه‌كاندا كراوه‌یه، له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌وان خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه‌ی خۆیانن.
ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی و بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، به سه‌رۆكایه‌تی قه‌یس خه‌زعه‌لی، له كۆبوونه‌وه‌ی پێكهاته شیعه‌كان، دوایانكردووه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی دیاریكراودا به‌ڕێوه بچێت، داواش له موقته‌دا سه‌در كراوه، له قۆناغی داهاتوو ببێت به ئۆپۆزسیۆن.
ترس و دڵه‌ڕاوكێ له ریزی هاوبه‌شه شیعه‌كان دروستبووه، كه ئایا ده‌توانن به بێ موقته‌دا سه‌در بچنه نێو هه‌ڵبژاردنه‌وه، یاخود وایلێبكه‌ن له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه.
شیعه‌كان داوایان له ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیش كردووه، كه كه‌شێكی ئارام بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕه‌خسێنن.
چاودێران پێان وایه موقته‌دا سه‌در ترسی له‌وه هه‌یه كه له دوای هه‌ڵبژاردن، گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران، جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت بگرنه ده‌ست، بۆیه كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق بۆ چه‌ند رۆژی داهاتوو دواخرا، كه بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی داهاتووی موقته‌دا سه‌در، بۆ به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردن و یاخوود دواخستنی، یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه: شه‌رق ئه‌وسه‌ت
ك.ب