هێزەکانی بەرگری نیشتمانی ئەفغانستان 3 ناوچەیان لە ژێر دەستی تاڵیبان دەرهێنا
K24- هه‌ولێر:
ئەمروڵا ساڵح، جێگری سەرۆکی ئەفغانستان رایگەیاند: ناوچەکانی پۆلێ حەسار، دێیه سەلاح و بانوویان لە هەرێمی باغڵان لە ژێر دەستی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان دەرهێناوە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەفغانستان، رووبەڕووبوونەوەیەکی توند له نێوان هێزەکانی بەرگری نیشتمانی ئەفغانستان و چه‌كدارانی تاڵیبان له‌و ناوچانه روویداوە و ژمارەیەکی زۆر لە چەکدرانی تاڵیبان کوژراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌گوێره‌ی میدیاكان، ماوه‌ی دوو رۆژه خۆپیشاندانی فراوان له ناوچه جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌پێناو ئاڵای وڵاته‌كه‌یان له دژی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان به‌ڕێوه‌ده‌چن و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت درێژه بكێشێت و وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، تا ئیستا له توندوتیژییه‌كاندا ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه كۆژراون.
له به‌رامبه‌ریشدا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر دۆخه‌كه نییه، به‌شێوه‌یه‌ك ئایا ده‌یانه‌وێت ئه‌م داوایه‌ی خه‌ڵك په‌سه‌ند بكه‌ن یان به‌پێچه‌وانه‌وه ئاڵای بزووتنه‌وه‌كه‌یان ئه‌سه‌پێنن به‌سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵكدا.
جێگای ئاماژه‌یه، پەنجشیر تاکە هەرێمە تا ئێستا لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆڵ نەکراوە، هەرێمەکە لەژێر دەسەڵاتی ئەحمە مەسعود، کوڕی ئەحمەد شا مەسعوده، و له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته چه‌كدارییه‌كه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه چه‌كداره‌كان و ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌ڵستی تاڵیبان ده‌كه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، چوونه پاڵ ئه‌و هێزه‌ی ئه‌حمه‌د مه‌سعود له هه‌رێمی په‌نجشیر و بڕێكی زۆری چه‌كی جۆراوجۆر، ئامێر و ئۆتۆمبیلی سه‌ربازییان له‌گه‌ڵ خۆیاندا برد و ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن و جه‌خت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌كه‌نه‌وه.
H.B