لە ئەفغانستان خۆپیشاندانە
خۆپیشانده‌ران له شاره‌كان هاواریانه (ئاڵای نیشتمانیمان بریتییه لهناسنامهمان)، له‌به‌رامبه‌ردا چه‌كداره‌كانی تاڵیبان به چه‌ك رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
خۆپیشاندانی ئەفغانییەکان لە پێناو ئاڵاکەیان پێی نایه رۆژی دووه‌م و ده‌شێت درێژه بكێشێت، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هیچ لێدوانێكی نییه له‌سه‌ر دۆخه‌كه، به‌شێوه‌یه‌ك ئایا ده‌یانه‌وێت ئه‌م داوایه‌ی خه‌ڵك په‌سه‌ندبكه‌ن یان به‌پێچه‌وانه‌وه ئاڵای بزووتنه‌وه‌كه‌یان ئه‌سه‌پێنن به‌سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵكدا.
به‌پێی راپۆرتێكی زه نیویۆرك تایمز، رۆژی 18ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021) حامید كارزای كه چوارده ساڵ (2001-2014) سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بوو، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده باڵاكانی تاڵیبان كۆبۆته‌وه و ئامۆژگاری كردوون كه گه‌لی ئه‌فغان، گه‌لی ئه‌فغانی 1996 تا 2000 نییه و 20 ساڵه ئه‌مه‌ریكا كار له‌سه‌ر سایكۆلۆژیای ئه‌و خه‌ڵكه ده‌كات، دوور نییه له ئه‌نجامی فشارخستنه سه‌ریان یان جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كان بهرووتاندا بته‌قێته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌رموونیان و رێك نه‌بن له‌گه‌ڵیان".
ئایا تاڵیبان ئامۆژگارییه‌كانی كارازای پشتگوێ ده‌خات یان گوێ له ئامۆژگارییه‌كانی ئه‌و سه‌رۆكه ده‌گرێت، ئه‌و پیاوه‌ی له‌و كاته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا ئه‌لقاعیده‌ی له‌و وڵاته هه‌ڵته‌كاند تا 2014 سه‌رۆكی وڵات بووه و ژیانێكی تری كرد به به‌رگی خه‌ڵكدا، كه به‌پێی راپۆرتێكی ئێن بی سی نیوز زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌فغان له‌دوای بوونی ئه‌شره‌ف غه‌نی به‌سه‌رۆك له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی 2014 و 2019، ئومێدیان به سه‌رده‌می حامید كارزای، خواردووه.
رۆژی 18ی ئاب له شاری جه‌لال ئاباد له كه‌رتی ننكرهار-ی خۆرهه‌ڵات به‌بۆنه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆی ئه‌فغانستان، خۆپیشاندان كرا بۆ مانه‌وه‌ی ئاڵای ئه‌فغانستان و داگرتنی ئاڵای بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، له‌ئه‌نجامدا به‌هۆی سه‌ركێشی كۆمه‌ڵێك چه‌كداری تاڵیبان كه به‌عه‌قڵی ساڵی 2000 بیرده‌كه‌نه‌وه، بووه هۆی كوژرانی 6 كه‌س، ئه‌مانه بوون به یه‌كه‌م قوربانی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی دوای هاتنه‌وه‌ی تاڵیبان و له‌پێناو پارچه په‌ڕۆیه‌كدا كه مه‌دلولێكی سیاسی نه‌بێت هیچی تری نییه.

خۆپیشانده‌ران له شاره‌كان هاواریانه (ئاڵای نیشتمانیمان بریتییه لهناسنامهمان)، له‌به‌رامبه‌ردا چه‌كداره‌كانی تاڵیبان به چه‌ك رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
یه‌كێك له شایه‌تحاڵه‌كان كه قسه‌ی بۆ سی ئێن ئێن كردووه ده‌ڵێت:"خۆپیشانده‌ران له كابول به‌به‌رده‌م چه‌كدارانی تاڵیباندا ده‌ڕۆیشتن و ده‌یانوت (سڵاو بۆ ئه‌فغانستان) ئه‌وانیش ته‌قه‌یان لێ‌كردن".
پارچه په‌ڕۆ رهنگاوڕهنگهكه كه له چوار ره‌نگ پێكهاتووه: سێ شریتی پانی ستوونی (سه‌وز، سوور، ڕه‌ش) كه هه‌ریه‌كه‌و سومبلی رووداوێكه، چوارگوڵه گه‌نمی چه‌ماوه له‌ناوه‌ڕاستی ئاڵاكه به سپی نه‌خشێنراوه كه دوانیان لای راست و دوانیان لای چه‌پ، له‌ناو گوڵه گه‌نمه‌كه‌دا وێنه‌ی مزگه‌وتێك كه رووی له مه‌ككه كردووه و له‌ناو مزگه‌وته‌كه‌دا بهرمالێكی تێدایه، له‌سه‌روو دوو گوڵه گهنمهكهشهوه نووسراوه (لا اله الا الله محمد رسول الله)، كه‌واته ئاڵاكه بۆ ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامییه و له‌ژێر شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا كاربكات.

ئه‌م ئاڵایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای دامه‌زراندنی كۆماری ئه‌فغانستان له‌ساڵی (1973-1974)، له ساڵی 2002 له‌دوای ئاڵای ئیداره‌ی كاتی ئه‌فغانستان، ته‌نیا (لا اله الا الله محمد رسول الله) بۆ زیاد كرا.
له‌دوای 1974 ه‌وه تا 2021 دوانزه جار ئاڵاكه گۆڕدراوه، تا ساڵی 1992 و دوای روخانی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت له سێ ره‌نگدا (سور و سه‌وز و ڕه‌ش) دا خۆی بینیوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌دوای 1992 زیاتر ره‌ش و سه‌وز و سپی زاڵ بووه به‌سه‌ر دیزاینی ئاڵاكه.
ساڵی 1996 كه تاڵیبان حوكمی گرتۆته ده‌ست به‌ناوی ئیماره‌تی ئیسلامی، ئاڵاكه بریتی‌بوو له پارچه‌یه‌ك په‌ڕۆی سپی، دواتر له‌ساڵی 1997-2001 ته‌نیا (لا اله الا الله محمد رسول الله) خرایه سه‌ر ته‌خته سپییه‌كه.

له‌دوای 2001-2002 ئاڵاكه به هه‌مان ستایلی سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به سه‌وزو ره‌ش و سپی مایه‌وه تا 2004 كه حكومه‌تی ئه‌فغانستان دامه‌زرا ئاڵاكه‌ی سه‌رده‌می 1974 هێنرایه‌وه گۆڕێ، كه ئه‌م ئاڵایه‌یه ئێستا خۆپیشاندانی بۆ ده‌كرێت.
ئه‌م پارچه په‌ڕۆیه له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا 10 كه‌سی له‌سه‌ر به كوشت دراوه، كه سه‌ره‌تا له جه‌لال ئاباد خۆپیشاندانی بۆ كرا، ئێستا له شاره‌كانی تریش خۆپیشاندانه بۆ مانه‌وه‌ی ئاڵاكه و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئاڵای بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان.
ئه‌م پارچه په‌ڕۆیه جگه له مه‌دلولێكی سیاسی، هیچی تر نییه، چونكه به‌پێی راپۆرتێكی لۆس ئه‌نجلس تایمز گه‌لی ئه‌فغان له رێگه‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه به تاڵیبان ده‌ڵێن: "ته‌نیا ئێوه خاوه‌نی ئه‌فغانستان نین".
راپۆرته‌كه‌ی لۆس ئه‌نجلس تایمز نوسیویه‌تی: "ئه‌فغانه‌كان ده‌ڵێن ئه‌و ئاڵایه‌ی كه ئێستا تالیبان ده‌یه‌وێت بیكات به ئاڵای ده‌وڵه‌ت ئه‌وه ئاڵای بزووتنه‌وه‌یه‌كه نه‌ك هه‌موو ئه‌فغانییه‌كان".
ئه‌م قسه‌یه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه تاڵیبان له‌رێگه‌ی سه‌پاندنی ئاڵاكه‌یه‌وه هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و حزبانه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌فغانستان ره‌تده‌كاته‌وه كه بریتین له (بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له ئه‌فغانستان، حزبی ئیسلامی له‌ئه‌فغانستان، حزبی دیموكراتی گه‌لی ئه‌فغان، حزبی یه‌كێتی ئیسلامی و حزبی رزگاری).
ئێستا له‌ناو كابولی پایته‌خت، دوو توێژ هه‌یه، هه‌ندێك له ئه‌فغانه‌كان بۆ پارچه په‌ڕۆیه‌ك خۆیان ئه‌ده‌ن به‌كوشت و ده‌یانه‌وێت ده‌رگایه‌ك بكه‌نه‌وه بۆ دیموكراتییه‌ت، هه‌ندێكی تریش په‌له‌یانه خۆیان بگه‌یه‌نه دیواره كۆنكرێتییه‌كانی فڕۆكه‌خانه و به‌په‌له وڵاته‌كه جێهێڵن و رووبكه‌نه ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و ژیانێكی نوێ بۆ خۆیان و ماڵ‌و منداڵیان دابینبكه‌ن، به‌پێی ئێن پی ئار، ته‌نیا له24 كاتژمێری رابردوودا ئه‌مه‌ریكا، دوو هه‌زار هاووڵاتی ئه‌فغانی گه‌یاندۆته وڵاته‌كه‌ی و بڕیاره 50 هه‌زار كه‌س بگوازێته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا.
ئێمه‌ش ئه‌ڵێین كام له‌م دوو توێژه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغان قازانج ده‌كه‌ن (ئه‌وانه‌ی شه‌ڕ بۆ ئاڵا ئه‌كه‌ن یان ئه‌وانی ده‌ڕۆن و وڵات جێ‌دێڵن؟).
