بەگرافیك... ڤاکسینکردن لە ھەرێمی کوردستان

حکومەتی هەرێمی کوردستان تائێستا یەک ملیۆن ڤاکسینی دابینکردووە
ڤاکسینکردن لە ھەرێمی کوردستان
ڤاکسینکردن لە ھەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر

بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تائێستا یەک ملیۆن ڤاکسین بۆ هاووڵاتییان دابینکراوە. جگە لەو ژمارەیەش وڵاتی چین 50 هەزار ڤاکسین داوەتە هەرێمی کوردستان.

لە هەرێمی کوردستان سێ جۆر ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت، کە بریتین لە ڤایزەر، ئەسترازینکا، سینۆفاڕم. رۆژانە 10 تا 12 هەزار کەس لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ڤاکسین وەردەگرن.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم 130 سەنتەری وەرگرتنی ڤاکسینی لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان کردووەتەوە، جگە لەوانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە، 800 هەزار کەسی دیکەش بەشێوەی ئۆنلاین ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆمار کردووە.