تاڵیبان: تا سه‌ری مانگ ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌واوه‌تی نه‌كشێته‌وه ده‌ره‌نجامی خراپی ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نێو چه‌كدارانی تاڵیبان ئاشكرایكرد، تاوه‌كو دوا سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان نه‌كشێته‌وه، حكومه‌تی نوێ پێكناهێنین.
هه‌مان سه‌رچاوه، راشیگه‌یاند، بڕیار دراوه له‌ژێر چه‌تری سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی، حكومه‌تی نوێ رانه‌گه‌ینرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سوهه‌یل شاهین، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند، هه‌روه‌ك له وتاره‌كه‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوا كرا كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و به‌ریتانییه‌كان له ئه‌فغانستان درێژ بكرێته‌وه، كه دوا كات بۆ كشانه‌وه‌یان (31ی ئاب/ ئۆگێست)ـه، ئه‌گه‌ر ده‌رگای دواخستن و درێژكردنه‌وه له‌به‌رده‌ممان بكرێته‌وه، ئه‌وا ده‌ره‌نجامی خراپی ده‌بێت، پێان ده‌ڵێین، نابێت.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ك.ب