پاریس رێگری له مێسی دهكات یاری بۆ وڵاتهكهی بكات
لیۆنێل سکالۆنی لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەی ئارجێنتینای بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ی قەتەر بڵاوکردەوە و پاریس سانجێرمان دهیهوێت رێگری له مێسی بكات.
ماڵپەری فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئارجێنتینا، لیستی ناوی یاریزانهكانی بڵاوکردەوە، کە لەلایەن لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ی قەتەر لە کیشوەری ئەمریکای لاتین بانگهێشت کراون و لیۆنێل مێسی یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنساش ناوی لە لیستەکەدایە.
له لایهكی دیكهیشهوه، رۆژنامهی لكیپی فهرهنسا ئاماژهی بۆ ئهوه كردووه كه یانهی پاریس سانجێرمان له ترسی تووشبوون به پێكان و ڤایرۆسی كۆرۆنا دهیهوێت رێگری له یاریكردنی مێسی له پاڵاوتنهكانی مۆندیال بكات.
هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لە کۆی شەش یاری لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال، دوازدە خاڵیان کۆکردووەتەوە پلەی دووەمی ریزبەندیان گرتووە و بریارە مانگی داهاتووش دوو یاری دیکە بکەن کە رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی ڤەنزویلا و بولیڤیا دەبنەوە.