سبەی دەست بە کارەکانی کۆنگرەی بەغدا دەکرێت

(9) وڵات به‌شداری له‌ كۆنگره‌كه‌ ده‌كه‌ن و رێوشوێنی ئەمنی توند لە بەغدا گیراوەتەبەر
له‌ به‌غدا رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتەبەر
له‌ به‌غدا رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتەبەر

K24- هه‌ولێر:

ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی "واع" بڵاویكرده‌وه‌، سبەی شه‌ممه‌ کۆنگرەی بەغدا بۆ هەماهەنگی و هاوبەشی، بە بەشداری سەرکردەی 9 وڵاتی هەرێمی و بیانی، هەروەها نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا، نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆمکاری عەرەبی و ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو، دەستپێدەکات، بۆ ئەم مەبەستەش رێوشوێنی ئەمنی توند لە بەغدا گیراوەتەبەر.

بڕیاره‌ كۆنگره‌ به‌غدا بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی به‌ به‌شداریی 9 وڵات بێت، وڵاته‌كانیش توركیا، ئێران، سعودیه‌، ئوردن، میسر، ئیمارات، قه‌ته‌ر، كوه‌یت و فه‌ره‌نسا بێت، جگه‌ له‌و وڵاتانه‌ش نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا، نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆمکاری عەرەبی و ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو به‌شداریی كۆنگره‌كه‌ ده‌كه‌ن.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، 3 كه‌سی گومانلێكراوی به‌ چه‌كه‌وه‌ دەستگیرکرد، کە یەکێکییان ئافرەتە.

هەر سەربارەت بە دۆخی ئەمنی لە عێراق، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سۆمەر بڕیاریدا بە دانانی کامێراکانی چاودێری، لە تەواوی رێگەی خێرای نێودەوڵەتی نێوان پارێزگاکانی، بەسرە، زیقار و دیوانییە.

 

د.ی