گرافیک...کشانەوەی کۆمپانیاکانی نەوت لە عێراق

عێراق یەکێکە لە کۆنترین وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت کە تائێستا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی وەبەرهێنان و گەڕان بەدوای نەوت بکات
گرافیک...کشانەوەی کۆمپانیاکانی نەوت لە عێراق
گرافیک...کشانەوەی کۆمپانیاکانی نەوت لە عێراق

K24 - هەولێر

لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەک کۆمپانیای نەوت لە عێراق کشاونەتەوە، دوایین کۆمپانیاش، کۆمپانیای بەرهەمهێنانی نەوتی "BP" کشانەوەی خۆیان لە عێراق راگەیاند.

لەدوای دەنگۆی کشانەوەی کۆمپانیای "BP" بەریتانی، تایبەت بە بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لەعێراق،و دوای ئەوەی داواکاری پێشکەشی وەزارەتی نەوتی عێراق کردبوو بۆ کشانەوە، بە تەواوی لە ناوچەکانی عێراق، 25\8\2021 داواکارییەکەیان لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە پەسەندکرا، هەر لەدوای چۆڵکردنی بارەگاکانی کۆمپانیای "BP" راستەوخۆ کۆمپانیای "بەسرە" بۆ وزە، لە شوێنی ئەوان دەستبەکار بوو.