4 برا به‌یه‌كه‌وه به ته‌زووی كاره‌با مردن
K24 - هه‌ولێر:
رووداوێكی دڵته‌زێن له شاری به‌سره روویدا، كه (4) برا به‌یه‌كه‌وه به‌جارێك به به‌رچاوی دایكیانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا، كاتێك ته‌زووی كاره‌با له هه‌ر چواریانی دا.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، كاره‌ساته‌كه ئه‌و كاته روویدا، كه ژنێك فه‌رشێكی شووشتووه و دواتر داوای له كوڕه‌كانی كردووه تا بێن یارمه‌تی بده‌ن و تا فه‌رشه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵخه‌ن.
چوار براكه ویستوویانه فه‌رشه‌كه هه‌ڵبخه‌ن، به‌ڵام نزیك ته‌لی كاره‌با بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێزی كاره‌باكه 11 هه‌زار ڤۆڵتی بووه و فه‌رشه‌كه ته‌ڕ بووه، بۆیه هه‌ر چوار كوڕی ژنه‌كه كه‌ره‌با ده‌یانگرێ و ده‌ستبه‌جێ له‌وێ به به‌رچاوی دایكانه‌وه ده‌مرن.
ئاماژه به‌وه كراوه، دراوسێیه‌كانی ئه‌و ماڵه بینوویانه فه‌رشێك ئاگری گرتووه و ئه‌و چوار گه‌نجه به كاره‌باوه‌وه بوون، بۆیه په‌یوه‌ندی به فه‌رمانگه‌ی كاره‌باوه ده‌كه‌ن، تا كاره‌با ببڕێت، دواتر ته‌رمی چوار براكه له‌سه‌ربانه‌كه ده‌هێننه خواره‌وه.
رووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كی "ئه‌سدیقا"ی به‌سره روویداوه، به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش هه‌ڵمه‌تێكی هاوسۆزیان بۆ دایكه‌كه ئه‌نجامدا، كه به به‌رچاویه‌وه چوار كوڕه‌كه‌ی به جارێك له‌ده‌ستدا.
د.ی