5 گرفتی بارسێلۆنا پێش داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان
دوای ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا به‌هۆی كێشه‌ی دارایی له مانه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی شكستی هێنا، به‌ڵام پێش داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ده‌بێت 5 گرفتی گه‌وره‌ی یانه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات.
یه‌كه‌م: سێرجی رۆبێرتۆ
سێرجی رۆبێرتۆی ته‌مه‌ن 29 ساڵ له ئه‌كادیمیای لاماسیای بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه و له هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت، بارسا ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ نه‌كاته‌وه ده‌بێت هاوینی داهاتوو رۆبێرتۆ به گرێبه‌ستێكی خۆڕایی یانه‌كه جێبهێڵێت.
دووه‌م: پیانیچ و ئۆمتیتی
رۆناڵد كومان راهێنه‌ری بارسێلۆنا كارگێری یانه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه پێویستی به‌و دوو یاریزانه نییه و له پلانه‌كانی دا نابن بۆ ئه‌م وه‌رزه، ئۆمتیتی مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی له بارسێلۆنا 12 ملیۆن یۆرۆیه و نایه‌وێت له بارسێلۆنا بڕوات، به‌ڵام پیانیچ ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه یوڤێنتۆس و هێشتا بابه‌ته‌كه یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
سێیه‌م: ئالێكس كۆیادۆ
ئه‌م ناوه‌راستكاره لاوه‌ی بارسێلۆنا بووه‌ته كێشه بۆ كارگێری یانه‌كه، بارسێلۆنا داوای له‌و یاریزانه كردووه له تیپی دووه‌می بارسا یاری بكات، به‌ڵام ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه و نایه‌وێت به خواستنیش له یانه‌كه بڕوات ته‌نیا به مه‌رجی فرۆشتنی یه‌كجاری.
چواره‌م: ئالێكس مۆریبا
بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه نوێ بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه زیادكردنی مووچه‌كه‌ی كردووه مه‌رجی مانه‌وه‌ی له بارسێلۆنا و هه‌ڕه‌شه‌ی رۆیشتن ده‌كات ئه‌گه‌ر مووچه‌كه‌ی باشتر نه‌كه‌ن، له كاتێكدا بارسێلۆنا ئێستا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دارایی هه‌یه و داوای له یاریزانه‌كان كردووه مووچه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه، بۆیه ناتوانێت مووچه‌ی یاریزانه‌كانی زیاد بكات.
پێنجه‌م: رای مانای
ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 24 ساڵییه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌لبانیا وه‌رزی رابردوو له تیپی دووه‌می بارسێلۆنا یاری ده‌كرد، ئێستاش ئه‌و یاریزانه مافی نه‌ماوه له تیپی دووه‌م یاری بكات و هیچ یانه‌یه‌كیش خواستی كڕینی ئه‌و یاریزانه‌ی نییه، كارگێری بارسێلۆنا داوای له رۆناڵد كومان كردووه شوێنێك له پێكهاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و هێرشبه‌ره لاوه بكاته‌وه، به‌ڵام كومان تا ئێستا رازینه‌بووه و ئه‌م كێشه‌یه به هه‌ڵبه‌ستراوی ماوه‌ته‌وه.