عێراق... باندێك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران قسه‌یان ده‌كرد ده‌ستگیر كران
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌وڵێكی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی (10 ی تشرینی یه‌كه‌م)ـی ئه‌مساڵی، بڵاوكرده‌وه.
نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، رایگه‌یاند، هه‌وڵێكی ساخته‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پووچه‌ڵ كرایه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار، ده‌ستگیر كران.
ئاماژه‌یپێكرد، ده‌زگاكانی ئاسایشی عێراق، له رێگه‌ی چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌وڵێكی پێشوه‌خته‌ی ساخته‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی، هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباریش ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
روونیشیكرده‌وه، هه‌وڵه‌كه له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند زانیارییه‌كی نادروستی سیاسی، له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بوو، خۆشیان وه‌ك نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ناساندبوو.
ئاماژه‌شیپێكرد، ئه‌و تۆڕه‌ی كه ده‌ستگیر كراون، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق، پاڵپشتی ماددی و مه‌عنه‌ویی كراون، جیا له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن، له عێراق، هاوكاریان كردوون.
نووسینگه‌ی كازمی، به‌ڵێنیدا كه ئه‌و بانده، رووبه‌ڕووی دادگا بكاته‌وه، به‌رده‌وامیش ده‌بن له به‌دواداچوون له ده‌ستگیركردنی باند و گرووپی له‌مشێوه.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوره
ك.ب