په‌یمانگه‌ی ئابووری جیهانی: دۆخی عێراق به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان جیاوازه
K24- هه‌ولێر:
ستانیسلاف ئیڤانۆڤ، گه‌وره توێژه‌ر له په‌یمانگه‌ی ئابووری جیهانی بۆ په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له وتارێكدا ئاماژه‌یپێكردووه، واشنتن له‌مه‌ودوا كار بۆ خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌كات، هه‌موو هێزێكیش بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌كار ده‌هێنێت.
ئیڤانۆڤ، نوسیوێتی، دوای ئه‌فغانستان، ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه له عێراق بكشێته‌وه، له‌مباره‌وه‌ش، له چوارچێوه‌ی دیداری (26 ی یۆلیۆ)ـی ئه‌مساڵی نێوان جۆ بایدن و مسته‌فا كازمی، له واشنتن، له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنی سترایژی، ئه‌م بڕیاره دراوه.
ئاماژه‌شیپێكردووه، جیا له‌وه‌ی كه واشنتن هه‌وڵده‌دات هێزه‌كانی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا سه‌یری ئه‌وه ده‌كات هه‌ر وڵاتێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، بۆچوونی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر هه‌ر وڵاتێك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دیكه، جیاوازه، ئه‌مه‌ریكا پێی وایه ئه‌ركه‌كانی له ئه‌فغانستان كۆتایی هاتووه، سه‌باره‌ت به ژێرخانی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان، پێویسته خۆیان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن، بێ ئه‌وه‌ی وڵاتێكی بیانی ده‌ستێوه‌ردان له‌مباره‌وه بكات.
جه‌ختیكرده‌وه، دۆخی عێراق به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان جیاوازه، بۆ نموونه شیعه‌كانی عێراق پاڵپشتی له كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا نه‌ته‌وه‌ی كورد و به‌شێك له‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه لایه‌نگری رۆژئاوا ده‌كه‌ن، دژی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكان له عێراق، ئه‌وان ترسیان له‌وه‌دا هه‌یه كه بیری خه‌لافه‌تی توندڕه‌وی له عێراق زیندوو بێته‌وه، جیا له‌وه‌ش مه‌ترسی ده‌ستێوه‌ردانی ئێرانییه‌كان له كاروباری ناوخۆی عێراق، له دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه.
نووسه‌ر ده‌ڵێت، به‌لانی كه‌مه‌وه، ئیداره‌ی بایدن پێویسته ئه‌م خاڵانه له‌به‌رچاو ده‌كات، كه مه‌ترسی له كاتی كشانه‌وه‌یان ده‌كرێت، بۆ نموونه ئێران بۆشایی ئه‌مه‌ریكا پڕبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری بۆ سه‌ر وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت له ناوچه‌كه، بۆیه ئیسرائیل و وڵاتانی كه‌نداو له‌وه ده‌ترسن، عێراق ببێته پردێكی سه‌ربازی بۆ ئێرانییه‌كان، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی هیلالی شیعه‌گه‌رایی له‌ناوچه‌كه.
ده‌شڵێت: بێگومان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بایدن و كازمی جه‌خت له به‌هێزبوونی هاوپه‌یمانه‌كانی تاران له عێراق كراوه‌ته‌وه، حكومه‌تی عێراقیش به‌ڵێنی پاراستنی ئه‌و دۆخه‌ی عێراقی به ئه‌مه‌ریكا داوه، له‌داهاتووشدا ئه‌مه‌ریكا له رووی سه‌ربازی و داراییه‌وه ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌هێز ده‌كات، چونكه ئه‌مه‌ریكا چین وه‌ك ركابه‌رێكی سه‌ره‌كی نابینێت، كه له داهاتوودا ببێته هێزی یه‌كه‌می جیهانی.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ك.ب