هۆكینگ سه‌ر له‌ گه‌ردوون ده‌رده‌كات له‌ تره‌مپ تێناگات

ستیڤن هۆكینگ زانای بواری تیۆری فیزیایی: دۆناڵد تره‌مپ فێڵبازه‌

K24 – هه‌ولێر

لە میانەی دیمانەیەكی تایبەت بە پێشھاتە جیھانی و گەردوونییەكان، ستیڤن ھۆكینگ، زانای ناوداری بواری تیۆری فیزیایی دەربارەی دۆناڵد ترەمپ دوا و سیاسەتەكانی بە سەیر لەقەلەم دا

ھۆكینگ لە وەڵامی پرسیاری پێشكەشكاری ناوەندی ئای تی ئێن مارك ئۆستن، دەربارەی دۆنالد ترەمپ، پاڵێوراوی پارتی كۆماری بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا، وتی، ناتوانێت ھیچی وا دەربارەی دۆناڵد ترەمپ بڵێت.

ھۆكینگ وتیشی كە ترەمپ فێڵبازە و ئەو تەنھا ئەوە دەزانێت.

ئەمەش لای بینەران بۆتە جێی سەرنج، چونكە ستیڤ ھۆكینگ زانیاری زۆری دەربارەی پێكھاتەی فیزیایی گەردوون ھەیە و ناتوانێت چەند رستەیەك دەربارەی دۆنالد ترەمپ بڵێت و لێی تێبگات.

دۆناڵد ترەمپ لە ئێستا تاكە پاڵێوراوی پارتی كۆماری ئەمریكایە و لێدوانە سیاسییەكانی بە بەردەوامی مشتومڕێكی زۆر دروست دەكەن.