دۆناڵد تره‌مپ: سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان دزن
K24 – هه‌ولێر:
كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا(دۆناڵد تره‌مپ) سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی به دزی تۆمه‌تبار ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت،له‌كاتی داگیركردنی عێراقدا له ساڵی 2003،سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان به ملیۆنان دۆلاریان له عێراق دزیوه.
تره‌مپ كه به‌بۆنه‌ی یادی (241) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سوپای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌وانان كردووه،گوتویه‌تی عێراق وه‌ك دۆزه‌خ گری گرتووه،ئه‌وانه‌ی ئه‌و ملیۆنان دۆلاره‌یان هێناوه له‌عێراق كێن و پاره‌كان ڕاده‌ستی كێ كراوه.؟
به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی(پۆله‌تیكۆ) تره‌مپ داوای ئاشكراكردنی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كردووه كه به‌و كارانه هه‌ستاوون وله‌و كاته‌دا ئه‌و ئه‌ركیان له ئه‌ستۆدا بووه له عێراق.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی،پێموایه ئێستا له‌باشترین ژیاندان و دۆخی گوزه‌رانیشیان زۆر باشه،بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌ناوی كه‌س بدات،كه ئه‌و سه‌رباز و به‌رپرسه سه‌ربازییانه كین له عێراق پاره‌یان دزیووه.
دۆناڵد تره‌مپ به‌وه ناسراوه ڕاشكاوانه بۆچوونه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو،له‌میانی میتینگ و بانگه‌شه‌كانیدا،ڕه‌خنه‌ی توند و ڕاشكاوانه ئاراسته‌ی ئیداری ئه‌مریكا ده‌كات و خاوه‌ن بۆچوونی تایبه‌ت به خۆیه‌تی له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا،ئه‌م جاره‌ش ئه‌و كاندیده‌ی كۆمارییه‌كان په‌لاماری هیزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی داوه و به‌شێك له‌و سه‌ربازانه‌ی له‌ساڵی 2003 له عێراق ئه‌ركیان له ئه‌ستۆ گرتبوو،به دزیان داده‌نێت.