زیندانییەکی کورد 35 رۆژە مانی لە خواردن گرتووە

سزای 20 ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە و 16 ساڵە لە زیندانە
قادر محەممەد زادە، 16 ساڵە لە زیندانە و 35 رۆژە مانی لە خواردن گرتووە
قادر محەممەد زادە، 16 ساڵە لە زیندانە و 35 رۆژە مانی لە خواردن گرتووە

K24 - هەولێر

زیندانییەکی سیاسیی کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، 35 رۆژە مانی لە خواردن گرتووە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.

قادر محەممەد زادە، خەڵکی بۆکان کە ماوەی 16 ساڵە لە زیندانە، بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە بێبەشکردنی لە مافی مۆڵەت پێدانی، 35 رۆژە مانی لە خواردن گرتووە.

ئەم زیندانییە کوردە کە سزای 20 ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە، 16 ساڵی سزاکەی لە بەندیخانەکانی ورمێ و یەزد بەسەربردووە، داوای کردووە بە گوێرەی یاسا و بە دانانی بارمتە مۆڵەتی هاتنە دەرەوە لە زیندانی پێ بدرێت.

بنەماڵەکەی دەڵێن سەرەڕای رەزامەندیی بەرپرسانی بەندیخانەی یەزد و دابین کردنی یەک ملیار تومەن بارمتە، داواکاری گشتیی مەهاباد داواکەی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردەی بە بیانووی ئەمنی بوونی دۆسیەکەی رەتکردووەتەوە.