وەزارەتی دارایی لەبارەی دوو مووچەیی بڕیارێکی نوێ دەدات

یەكێك لە بانكەكانی ھەولێر - فۆتۆ: رێباز سیان
یەكێك لە بانكەكانی ھەولێر - فۆتۆ: رێباز سیان

K24 – هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە ئەو مووچەخۆرانەی لە دوای 1/7/2020، زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە مووچەکانیان لێوەردەگیرێتەوە.

لە نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە وێنەیەکی دەست کوردستان24 کەوتووە تێیدا هاتووە: "بەپێی ماددەی (14/ا) لە یاسای چاکسازی ژمارە 2ی 2020 و دوا بەدوای رێنمایی دارایی بڕیارماندا، بڕی ئەو مووچانەی کە وەرگیراوە لەلایەن ئەو مووچەخۆرانەی زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە لە پێش 1/7/2020، مووچەکەیان لێوەر ناگیرێتەوە، لە دوای ئەو رێکەوتە هەر مووچەخۆرێک زیاتر لە مووچەیەکی وەرگرتبێت مووچە زیادەکەی لێوەر دەگیرێتەوە".

لە خاڵێکی دیکەی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی روونکراوەتەوە: "بڕی لێوەرگیرانەوەکە لە مووچەخۆر کە لە بڕگەی 2 هاتووە بە رێژەی (1/5)ی کۆی مووچەکەی (بنەڕەتی و دەرماڵە) زیاتر نەبێت".

لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەوەشخراوەتەڕوو: "ئەم رێنماییە کاری پێدەکرێت لە رۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە".

نووسراوی وەزارەتی دارایی
نووسراوی وەزارەتی دارایی