كوردهكانی حهلهب هێزی چهكدار دروست دهكهن
K24 – ههولێر
ژمارەیەک لە کوردانی شاری حەلەبی سووریا، ھێزێکی نوێی پێکدێنن، بەمەبەستی رووبەڕووبونەوە لە دژی رژێمی سووریا و یەکينەکانی پاراستنی گەل (یەپەگ
ئەو گرووپە نوێیە بە ناوی بەتالیۆنی شۆڕشگێڕی کوردی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە، دامەزراندنی خۆیان راگەیاند و داواش لە سەرجەم کوردانی رۆژئاوای کوردستان کرد بێنە نێو ریزەکانیانەوە و رووبەڕووی رژێمی ئەسەد و یەپەگە ببنەوە.
ئەو گرووپە رایگەیاند کە ئەوان ئامادە نین چیدیکە لە لایەن پەیەدەوە کە بە باڵی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە ناویان دەبەن، بچەوسێنرێنەوە و سەرکوتبکرێن و ئامادەن رووبەڕوویان ببنەوە.
ھەروەھا گرووپەکە دەڵێن کە ھیچ جیاوازییەک لەنێوان پەیەدە، یەپەگە و پەکەکە نییە.