مالیکی: هیچ فراکسیۆنێك بە تەنها ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت

"سەدرییەکان ناتوانن دەنگی پێویست بێنن"
نوری مالیکی
نوری مالیکی

K24 - هەولێر

نوری مالیکی رایدەگەیەنێت، هیچ فراکسیۆنێک بەبێ بەستنی هاوپەیمانێتی ناتوانێت حکومەتی داهاتوو پێکبێنێت.

لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند "هیچ فراکسیۆنێک بەبێ بەستنی هاوپەیمانێتی ناتوانێت حکومەتی داهاتوو پێکبێنێت".

مالیکی ئاماژەی بەوەشکرد، هاوپەیمانێتییەکەی زۆرترین دەنگ لە هەڵبژاردنی داهاتوو بەدەست دێنێت و سەدرییەکان ناتوانن دەنگی پێویست بێنن.

پێشتر حاکم زاملی، سەرکردە لە رەوتی سەدر گوتبووی، هاوپەیمانێتییەکەی مالیکی ژمارەیەکی کەمی کورسی پەرلەمانی بەدەست دێنێت.