یه‌كشه‌ممه كازمی سه‌ردانی ئێران ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئاسایشی ناوچه‌كه و هه‌ماهه‌نگی ئابووری، رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌گاته تاران.
سه‌رچاوه عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه (12ی ئه‌یلوول / سێپتێمبه‌ر)، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌سه‌ر داوای ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران، سه‌ردانی تاران ده‌كات.
ئاماژه‌یانپێكرد، سه‌ردانه‌كه یه‌ك رۆژ ده‌خایه‌نێت، كه یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ناوچه‌كه‌یه سه‌ردانی ئێران ده‌كات، له‌وه‌ته‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌ستبه‌كار بووه.
روونیشیانكرده‌وه، ئه‌م سه‌ردانه‌ی كازمی، دووه‌م سه‌ردانییه‌تی له‌وه‌ته‌ی بوونی به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، بۆ ئێران.
نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، بۆ به‌شداریكردن له یادی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسه‌ین، ژماره‌ی به‌شداربووانی ئێرانی و ئه‌و شیعانه‌ی كه له كه‌نداوی عه‌ره‌بییه‌وه دێن، كرایه دوو هێنده.
راشیگه‌یاند، پێشتر رێگه درابوو (40) هه‌زار كه‌س له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ به‌شداریكردن له زیندووكردنه‌وه‌ی چله‌ی ئیمامی حوسێن، سه‌ردانی كه‌ربه‌لا بكه‌ن، بۆیه عێراق ره‌زامه‌ندی (80) هه‌زار كه‌سی له‌و بۆنه ئاینییه‌دا راگه‌یاند، كه له (28)ی ئه‌م مانگه مه‌راسیمی چله‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌رچاوه: ئاژانسه عێراقییه‌كان
ك.ب