حەلبووسی دەچێتە میسر
K24 – هەولێر
لەسەر داوای میسر، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی قاهیرە دەکات و پێشبینی دەکرێت گرێبەستێک لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەرانی میسر واژۆ بکات.
رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لەسەر داوای حکومەتی میسر، سەردانی قاهیرە بکات.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆی عێراقی، پێشبینی دەکرێت، حەلبوسی لە سەردانەکەیدا رێککەوتنێک لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەرانی میسر لەبارەی گۆڕینەوەی ئەزموون و سازدانی چەند خولێکی راهێنان و یەکخستنی هەڵوێستەکان واژۆ بکات.