ئومێد خۆشناو: ئه‌وانه‌ی تاوانیان به‌رامبه‌ر هێزه‌كانى زێره‌ڤانى ئه‌نجامداوه به زوترین كات ده‌ستگیرده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر:
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، هێرشكراوه‌ته سه‌ر دوو پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانیی، كه رێگریان له زێده‌ڕۆیی كردووه، به‌داخه‌وه یه‌كێكیان باری ته‌ندروستی جێگیر نییه.
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، له نه‌خۆشخانه‌ى ئیمرجنسى سه‌ردانى ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه‌ى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى كرد، كه سه‌ر له به‌یانى ئه‌مڕۆ، بەمەبەستی ڕێگريكردن له ئه‌نجامدانى زێدەڕۆیى له ناحیەی رزگاری، چه‌ند كه‌سێك ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و له ئه‌نجامى ته‌قه‌كردن، ئه‌فسه‌رێك و پێشمه‌رگه‌یه‌ك بریندار بوون، كه برینى پێشمه‌رگه‌كه سه‌خته.
پارێزگاری هه‌ولێر له‌كاتی سه‌ردانیكردنی بۆ لای ئه‌و پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌ره‌ی زێره‌ڤانی له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی رایگه‌یاند، "ئه‌و تاوانبارانه‌ى ئه‌و تاوانه‌یان به‌رامبه‌ر به‌و پێشمه‌رگانه‌ى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى ئه‌نجامداوه، به زوترین كات ده‌ستگیرده‌كرێن و به‌سزاى یاسایى خۆیان ده‌گه‌ن"
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئاماژه‌یپێكرد، بابه‌تی زێده‌ڕۆیی سنووری بۆ دانراوه، لێژنه‌ی ئه‌منی له پارێزگای هه‌ولێر هه‌موو هێزه‌كانی ده‌ستكراوه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر بكات و بیاندات به دادگا، كه زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی گشتی ده‌كه‌ن و یاخود به‌ره‌نگاری هێزه‌كان ده‌بنه‌وه.
روونیكرده‌وه، چه‌ند بابه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له قه‌زای خه‌بات روویداوه، ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به‌هیچ بنه‌ماڵه‌یه‌كه‌وه نییه، ئێمه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌وه ئاگادار كراینه‌وه، كه كێشه‌كه كێشه‌ی دوو خێزانه.
گوتیشی: رێگه ناده‌ین ئه‌و پرسانه بكرێنه بابه‌تی نه‌خوازراو، بۆیه هێزه‌كانی ئاسایش و زێره‌ڤانی، پاسه‌وانی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و بابه‌ته ته‌شه‌نه نه‌كات، یاسا سه‌روه‌ره، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و كاره‌یان كردووه، ئیجرائاتی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، به‌داخه‌وه له‌هه‌ردوو ماڵبات قوربانی هه‌ن.
ئاماژه‌یپێكرد، داوا له میدیاكاران ده‌كه‌م ئارامی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بپارێزن و هاوكاری حكومه‌ت بكه‌ن له گواستنه‌وه‌ی زانیاری دروست، وێنه‌كان وه‌ك خۆی بگوازنه‌وه، كاتێك كه دوێنێ شه‌و وا بڵاوكرایه‌وه شه‌ڕ له خه‌بات روویداوه، هیچ شه‌ڕێكیش نه‌بووه، هه‌ردوو خانه‌واده له رێگه‌ی یاساوه ده‌توانن مافه‌كانیان به‌ده‌ست بێنن.
جه‌ختیكرده‌وه، لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر له‌و ژووره عه‌مه‌لیاته‌ی كه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق دروستكراوه، ته‌واوی ئه‌و رێوشوێنانه گیراونەته به‌ر، كه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبووینه‌وه و به‌ر له چه‌ند رۆژێك خاڵه‌كانمان راگه‌یاند.