به‌چاودێری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ بڕی دوو ملیار و (500) ملیۆن دینار به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌یه‌ك دانرا

"به‌ته‌واوكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگ كه‌متر، كێشه‌كانی ئاو چاره‌سه‌ر ده‌كرێن"
به‌ بڕی دوو ملیار و (500) ملیۆن دینار، به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌یه‌ك دانرا
به‌ بڕی دوو ملیار و (500) ملیۆن دینار، به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌یه‌ك دانرا

K24 – هه‌ولێر:

به‌ چاودێرى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، به‌گوژمه‌ى (2,599,687,000) (دووملیار و پێنج سه‌د و نۆهه‌د و نۆ ملیۆن و شه‌ش سه‌د و هه‌شتا و حه‌وت هه‌زار)دینار، له‌ سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌ڕێوره‌سمێكدا، به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى (سه‌رچاوه‌ى ئاوى وێستگه‌ى ژماره‌(1) و (2)ى قه‌ندیل، بۆ حه‌وزى سه‌ره‌كى گونده‌كانى زه‌رگه‌زه‌وى و باوه‌خه‌لان، له‌ ده‌ڤه‌رى زراره‌تى) دانرا.

پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، "خۆشحاڵین كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ردى بناغه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌مان دانا، كه‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ گونده‌كانى ده‌ڤه‌رى زراره‌تى به‌ته‌نكه‌ر ئاویان دابین ده‌كرد، به‌ته‌واوكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگ كه‌متر، كێشه‌كانی ئاو چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.

پارێزگارى هه‌ولێر روونیكرده‌وه، "جگه‌ له‌م پڕۆژه‌ گرنگ و ستراتیژیه‌، ئه‌مڕۆ له‌ ده‌ڤه‌رى زراره‌تى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى ترمان له‌سێكته‌ره‌كانى كاره‌با، قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنى شه‌قام، ئاو و ئاوه‌ڕۆ ده‌ستپێكردووه‌، كه‌ به‌شێكن له‌و پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییانه‌ى له‌ چوارچێوه‌ى بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین.