بایدن سه‌رۆكایه‌تی لوتکەی کۆرۆنا دەکات
K24 - هەولێر
له میانی 76ـە‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست پێده‌كه‌ن، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، سه‌رۆكایه‌تی لوتكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌كات.
جێن ساكی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند: "سه‌رۆك بایدن له میانی 17ـە‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا سه‌رۆكایه‌تی لوتكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌كات كه به شێوه‌ی ئۆنلاین له 22ی ئه‌یلوودا به‌ڕێوه ده‌چێت".
ساكی، له راگه‌یه‌ندراوێکدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به مه‌به‌ستی فراوانكردنی هه‌وڵه‌كانه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و داوا له به‌شداربووانیش ده‌كرێت له‌سه‌ر چوار بابه‌ت به‌ڵێن بده‌ن. به‌م پێیه داوا له نوێنه‌رانی وڵاتانی به‌شدار ده‌كرێت زیاتر ڤاكسینی كۆرۆنا به‌كار بهێنن، ئه‌نجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كان و كه‌لوپه‌له خۆپارێزییه‌كان زیاتر بكرێن و میكانیزمێكی ئابووری بۆ پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستی به‌رده‌وام و چاودێریی كردنی ئه‌م پرۆسه‌یه بخرێنه روو.