"ئەرکی ئێمه‌ تەنیا چاودێریکردنە و دەستوەردان لە هەڵبژاردن ناکەین"

سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردن له‌ عێراق: بوونیان ھەوڵێكە لەپێناو زیادكردنی متمانەی ھاووڵاتیان بۆ پڕۆسەكە
ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن، سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن، سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق

K24 - هه‌ولێر:

ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن، سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لەمیانی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە ھەولێر رایگەیاند، ئامانجیان چاودێریکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنە و بوونیان ھەوڵێكە لەپێناو زیادكردنی متمانەی ھاووڵاتیان بۆ پڕۆسەكە. جەختیشی کردەوە، کە ئەرکی ئەوان تەنیا چاودێریکردنە و دەستوەردان لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن ناکەن.

سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئەمە یەكەمین نێردەی یەكێتی ئەوروپایە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بوونی ئێمە وەكو نێردەی یەكێتی ئەوروپا ھەوڵێكە لەپێناو زیادكردنی متمانەی ھاووڵاتیان بۆ پڕۆسەكە.

گوتیشی: "ئێمە لێرەین تەنیا بۆ چاودێریكردن و ھەڵسەنگاندنی پڕۆسەكە. نێردەی یەكێتی ئەوروپا بۆ چاودێریكردنی ھەڵبژاردنەكان سەربەخۆ و بێلایەنە، بەھیچ شێوەیەك دەستێوەردان لە پڕۆسەی ھەڵبژاردندا ناكات".

خاتوو "کرامۆن" ئاشكرای كرد، "كارەكانمان پێكدێت لە چوارچێوەیەكی یاسایی بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردن و چاودێریكردنی چالاكییەكانی بانگەشەی ھەڵبژاردن بەگشتی".

د.ی