سلێمانی.. سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
K24 - هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی - نووسینگه‌ی راپه‌ڕین، سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد، كه بڕێك پاره‌یان دۆزه‌وه‌ته‌وه و نه‌یانگه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای له نووسینگه‌ی راپه‌ڕینی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان تۆماركرد، كه بڕی 1400 دۆلار (14 وه‌ره‌قه)ی لێ كه‌وتووه و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هه‌ڵگیراوه‌ته‌وە و نەگەڕێندراوەتەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیسی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و دوای بینینەوەی کامێراکانی چاودێری دەرکەوتووه، کە سێ کەس پارەکەیان دۆزیوەتەوە، لەماوەیەکی کەمدا توانرا شوێنی تۆمەتبارەکان بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه عه‌ره‌بن و دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه، به بڕیاری دادوه‌ر راگیراون و بڕه پاره‌كه‌ش ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه، کە تۆمەتبارەکان لای خۆیان هێشتبوویانه‌وه.
د.ی