عێراق دۆسیهی ئاو لەگەڵ ئێران بە نێودەوڵەتی دهکات
K24 - ههولێر:
مەهدی رەشید ئەلحەمدانی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، لەسەر پشکی ئاوی عێراق لەگەڵ ئێران نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، ئاشکراشی کرد، وەزارەتی دەرەوە دەستی بەکارەکانی کردووە بۆ ئەوەی دۆسیەی قەیرانی ئاو لەگەڵ ئێران بە نێودەوڵەتی بکات.
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق روونیكردهوه، دۆسیەی گرنگیان لە بارەی گەڕاندنەوەی مافی ئاوی لەگەڵ ئێران هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەگەڵ وڵاتەکە نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.
روونیشیكردهوه، چەندین ئاماژەیان بەدەست گەیشتووە، کە ئێران چاڵ هەڵدەکەنێت و ئاراستەی ئاو دەگۆڕێت، بۆیە وەزارەتی دەرەوە کاردەکات بۆ ئەوەی ئەو قەیرانە بە نێودەوڵەتی بکات.
ئەلحەمدانی ئاماژهی بهوهش كرد، ئێران چەندین پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتی لەسەر دۆسیەی ئاو کردووە، بە فەرمیش ئێرانیان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام وەڵام نەدراونەتەوە.
د.ی