دابەشکردنی کارتی دەنگدان بەردەوامه‌

90%ی هاووڵاتیان كارتی ده‌نگدانیان وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

لە ھەرێمی كوردستان 90%ی ھاووڵاتیان كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە و پڕۆسەی دابەشكردنەوەی كارتی بایۆمەتریش تا دوو رۆژ پێش دەسپێكردنەوەی ھەڵبژاردن بەردەوام دەبێت، لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێریش 88%ی دەنگدەران کارتی بایۆمەتریان وەرگرتووەتەوە، پڕۆسەی دابەشكردنەوەی كارتی دەنگدانی ئاوارەكانیش دەستیپێكردووە.

لاوەند محەمەد له‌كاتی وەرگرتنەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، بۆ ئه‌وه‌ هاتووه‌ تا بتوانێت بەشداری ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكات، داواشی لە ھاووڵاتیان كرد كارتەكانیان وەربگرنەوە و لە پێناو بەدەستھێنانی مافەكانی كورد دەنگبدەن.

پڕۆسەی دابەشکردنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان بەردەوامە و لەسەدا 90ی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان کارتی بایۆمەتریان وەرگرتووەتەوە، لە سەر ئاستی پارێزگای هەولێریش 88%ی دەنگدەران کارتی بایۆمەتریان وەرگرتووەتەوە، کۆمیسیۆن داوا لە ھاووڵاتیانیش دەکات سەردانی بنکەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، دەست بە دابەشکردنەوەی کارتی بایۆمەتری ئاوارەکانیش کراوە.

بۆتان شێركۆ، یاریدەدەری ھونەریی بەڕێوەبەری لقی ھەولێری كۆمیسیۆن باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق

گوتی: "دابه‌شكردنی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستا 88%ی هاووڵاتیانی له‌ پارێزگاری هه‌ولێر كارته‌كانیان وه‌رگرتووه‌وه‌ته‌وه‌، 5 هه‌زار و 559 كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان-ی ئاواره‌كانی نه‌ینه‌وا،  738 كارتی ئاواره‌كانی پارێزگای سه‌لاحه‌ددین، 322 كارتی ئاواره‌كانی كه‌ركووك و 1300 كارتی ئاواره‌كانی ئه‌نباڕیشمان لایه‌ و دابه‌شده‌كرێنه‌وه"

بەپێی بڕیارێكی كۆمیسیۆن، دەنگدەران لە رێگەی كارتی درێژخایەن، یان كورتخایەن دەتوانن دەنگبدەن، ئەوانەشی كە كارتی كورتخایەنیان ھەیە دەبێت لە رۆژی دەنگدان ناسنامەی كارتی نیشتیمانی یان باری شارستانیان  پێبێت، ئەوکات رێگەی پێدەدرێت دەنگ بدات.

د.ی