رۆناڵدۆ به‌رگری له پرۆژه‌ی سووپه‌رلیگ ده‌كات
رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل كه له ئێستادا سه‌رۆكی یانه‌ی ڤایادۆلیدی ئیسپانیایه پشتگیری پرۆژه‌ی سووپه‌رلیگ ده‌كات كه فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید سه‌ركردایه‌تی ده‌كات.
رۆناڵدۆ كه به "دیارده" ناسراوه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی The Athletic ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌رگیز پێیوا نییه پرۆژه‌ی سووپه‌رلیگ كارێكی خراپ بێت.
رۆناڵدۆ ده‌شڵێت: هانده‌ران حه‌ز ده‌كه‌ن سه‌یری رووبه‌ڕبوونه‌وه ئاگرین و یارییه به‌هێز و گه‌وره‌كان بكه‌ن، ده‌یانه‌وێت رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نێوان ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر میلان، یان ئاتڵێتیكۆ، ئینته‌ر و مان سیتی و پاریس سانجێرمان ده‌كه‌ن، هانده‌ران نایانه‌وێت ته‌نیا له قۆناخی هه‌شتی پاڵه‌وانێتییه‌كان یاریی نێوان تیپه گه‌وره‌كان ببینن.
رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و ریال مه‌درید جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه كه پێویسته بیرۆكه‌ی پرۆژه‌ی سووپه‌رلیگ به‌و خێراییه ڕه‌تنه‌كرێته‌وه و پێویسته گفتووگۆی زیاتری له باره‌وه بكرێت، چونكه تۆپی پێ له گۆڕانه و پێویسته هه‌موو شتێك له پێناو سه‌رنجراكێشانی زیاتری هانده‌ران بكرێت.
رۆناڵدۆی به‌رازیلی كه پێشتر یاریی بۆ یانه‌ی بارسێلۆناش كردووه ده‌شڵێت: من له وڵاتی ئینگلاند خۆپیشاندانم له دژی پرۆژه‌ی سووپه‌رلیگ بینی، هه‌ست ده‌كه‌م به هه‌ڵه له بیرۆكه‌ی پرۆژه‌ی سووپه‌رلیگ تێگه‌یشتوون، بۆیه باشتروایه به‌رپرسان و یانه‌كانی ئه‌ورووپا له پێناو گۆڕانكاری نوێ و به‌رهه‌می نوێی تۆپی پێ پشتگیری سووپه‌رلیگ بكه‌ن.
له مانگی نیسانی رابردوو 12 یانه‌ی گه‌وره ئه‌ورووپا پرۆژه‌ی سووپه‌رلیگیان راگه‌یاند كه پێكهاتبوون له یانه‌كانی: (بارسێلۆنا، ریال مه‌درید، یوڤێنتۆس، ئه‌یسی میلان، ئینته‌ر میلان، ئارسێناڵ، چێڵسی، لیڤه‌رپوول، مانچێسته‌ر یونایتد، مانچێسته‌ر سیتی، تۆتێنهام و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، به‌ڵام دوای فشار و كاردانه‌وه‌كان 9 یانه له پرۆژه‌كه كشانه‌وه ته‌نیا یانه‌كانی ریال مه‌درید، بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس ماونه‌ته‌وه و تا ئه‌م كاتانه‌ش هه‌ر پابه‌ندی پرۆژه‌كه‌ن.
سووپه‌رلیگ پلانی هه‌یه داهاتی یانه گه‌وره‌كان له ئه‌ورووپا زیاد بكات و رێگه‌یان بدات وه‌به‌رهێنانی زیاتر بكه‌ن، به‌ڵام یوفا و به‌شێكی زۆر له یانه‌كان و هانده‌ران هاتنه‌ده‌نگ، چونكه ترسیان له‌وه هه‌یه كه ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌نیا خزمه‌ته به یانه گه‌وره‌كان بكات.