ئەو تۆمەتبارەی دزی لە مزگەوتێک کردبوو ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
راگه‌یه‌ندنی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر دزی له مزگه‌وتێك كردووه، كه هێشتا هه‌یكه‌له و له قۆناغی دروستكردندایه.
تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، ده‌ستگیركراوه بە ناوی (م. ر. م)، کە لە مزگەوتێکی هەیکەل لە کۆمەڵگه‌ی شاوێس سەرقاڵی دزینی کەلوپەلی کارەبایی بوو.
تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادان، راگیرا.