مه‌سرور بارزانی له دیدارێكدا وه‌ڵامی پرسیاری لاوان ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له یه‌كه‌مین دیداری تاون هۆڵ، كه له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك به‌ڕێوه‌چوو، وه‌ڵامی پرسیاری لاوانی بەشداربووی دیدارەکەی دایەوە.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی به‌شداریكردنی له دیداری تاون هۆڵ، راسته‌وخۆ وه‌ڵامی پرسیاری ژماره‌یه‌ك گه‌نج و قوتابی زانكۆكانی كوردستانی دایه‌وه و داوای له گه‌نجان كرد، له پێناو داهاتوویەکی باشتردا، وڵاتی خۆیان خۆش بوێت.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له وه‌ڵامی ئه‌و گه‌نجانه‌دا، كه به‌بێ جیاوازی شوێنی جوگرافی و ئایدیۆلۆژیای سیاسی به‌شداربوون، گوتی: "وا سه‌یر مه‌كه‌ن ئه‌م وڵاته كه‌سێكی تر خاوه‌نیه‌تی، كه‌س خاوه‌نی ئه‌م وڵاته نییه، ئێوه نه‌بن، تاك بە تاكی هاووڵاتی، خاوه‌نی ئه‌م وڵاته‌یه".
سه‌باره‌ت به مووچه و چاكسازیش، سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتی: "من له به‌رپرسیاریەتی ناترسم، به تاقی ته‌نیاش بم به‌رپرسیاریەتی خۆم هه‌ڵده‌گرم و هه‌موو هه‌وڵمان بۆ ئه‌وه‌یه زۆرترین داهات بگێڕینه‌وه بۆ هاووڵاتیان". روونیشیكرده‌وه، "زۆربه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنە سه‌ر ئه‌م حكومه‌ته، سیاسیین".
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی بانگەشەی هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند، "ئه‌و سیاسییانه‌ی، كه دێن له‌سه‌ر بنه‌مای دروستكردنی رق و كینه و خراپكردنی لایه‌نێكی دیكه خۆیان نمایش ده‌كه‌ن، بزانه ئه‌مانه هیچیان پێنییه".
سه‌رۆكی حكومه‌تی روونیشی كرده‌وه، "ئه‌و كه‌سانه‌ی دژی لایه‌نه‌كانی دیكه قسه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن فڵانه كه‌س هه‌ڵه‌ی كردووه، وه‌رن ده‌نگ به من بده‌ن، پرسیار ئه‌وه‌یه باشه من بۆ ده‌نگ به تۆ بده‌م؟ به‌ڵكو تۆ له‌و خراپتر بی، فه‌رموو پێم بڵێ چی باشت پێیه؟".
سه‌رۆكی حكومه‌ت به پێویستیشی ده‌زانێت كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت، كێ زیاتری پێده‌كرێ، كێ باشتری پێده‌كرێت و گوتی: "ئه‌وه‌ش به قسه ناكرێ، بۆیه هه‌ندێكیان خۆیان له‌م بابه‌ته ده‌ده‌نه لایه‌ك، چونكه كه دێته سه‌ركردار هیچیان پێ نییه بیخه‌نه‌ڕوو".
هەر لەو دیدارەدا، چەندین پرس و بابەتی دیکەی جیاواز گفتوگۆیان لە بارەیەوە کراوە.
ته‌واوی دیداره‌كه، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو، كاتژمێر 9:00ی شه‌و به كاتی هه‌ولێر له رێگه‌ی سۆشیال میدیا و شاشه‌ی كوردستان24 بڵاودەکرێتەوە.