کوردستان 24 تاڵانكارییهكی گهورهی نەوت لە كهركووك ئاشکرا دەکات
K24 – هەولێر:
کوردستان 24 وردەکاری دزییەکی گەورەی نەوت لەڕێگەی کونکردنی بۆڕییەکی نەوتەوە لە کەرکووک ئاشکرا دەکات.
دزییەکە بە دووری کەمتر لە 500 مەتر لە بازگەیەکی سوپای عێڕاق لە سنوری شارەدێی سەرگەڕان لە کەرکووک کراوە، هاووڵاتیانی گوندێکی نزیک له ڕووداوەکە ئاماژهیانپێكرد، ئەو بازگەیەی سوپای عێراق تەنانەت ڕێگە بە تێپەڕبوونی نەوت لە نێو بەرمیلیش نادەن، چۆن ڕێگەیانداوە بەتانکەر نەوت تێپەڕێت؟
ناسر هەرکی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق رایگهیاند، ئەو هێزەی سوپای عێراق به كوونكردنی بۆڕیه نهوتهكه تۆمەتبارن، کە ئەمنیەتی سنوورەکەیان پێسپێردراوە.
لە نێوان خاڵێکی سەربازی بەدووری 100 مەتر و بازگەیەکی سوپای عێراق بە دووری 300 مەتر بۆڕییەکی نەوت کونکراوە و لەڕێگەی تەنکەرەوە نەوتەکەی دزراوە.
تیمەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور و پۆلیسی نەوت دوای ئاشکرابوونی دزییەکە سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆڕیەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 ئەوهێزەی کە پاراستنی ئەمنی سنوورەکەیان لەئەستۆدایە لەژێر لێکۆڵینەوەدان.
لەدوای شانزەی ئۆکتۆبەری 2017ەوە پاراستنی دامەزراوه نەوتییەکانی سنووری سەرگەڕان بەهێزە عێراقییەکان سپێردراوە ، جگە لە تەقاندنەوەی بیرەنەوتەکان چەندین حاڵەتی دیکەی هاوشێوە لەکەرکووک تۆمارکراون.