یه‌كه‌مجار له مێژوودا ریال مه‌درید ئاوهای به‌سه‌ربێت
لویز ئێنریكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا دیسان به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو هیچ یاریزانێكی ریال مه‌دریدی بۆ یارییه‌كانی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا بانگهێشت نه‌كرد.
لویز ئێنریكی لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بۆ یاریی داهاتوویان به‌رامبه‌ر ئیتاڵیا راگه‌یاند كه بڕیاره له مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
لویز ئێنریكی 23 یاریزانی بانگهێشتكردووه و بۆ یه‌كه‌مجار یاریزانی لاوی بارسێلۆنا گاڤی بانگهێشتكردووه و له‌گه‌ڵ 3 یاریزانی دیكه‌ی بارسێلۆنا كه پێكهاتوون له (بۆسكێتس، پێدری و ئیریك گارسیا).
لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی پێكهاته‌ی ئیسپانیا:
گۆڵپارێز: (ئۆنای سیمۆن ـ ئاتڵێتیك بلباو)، (د‌یڤید دی خیا ـ مانچێسته‌ر یونایتد)، (رۆبێرت سانچێز ـ برایتۆن).
به‌رگریكاران: (سیزار ئازپیلكوتا ـ چێڵسی)، (پیدرۆ بۆرۆ ـ سپۆرتینگ لیسبۆنا)، (ئێریك گارسیا ـ بارسێلۆنا)، (ئێمریك لاپۆرتا ـ مانچێسته‌ر سیتی)، (ئینیخۆ مارتینێز ـ ئاتڵێتیك بلباو)، (پاو تۆرێس ـ ڤیاریال)، (سێرجیۆ ریگلیۆن ـ تۆتێنهام)، (ماركۆس ئالۆنسۆ ـ چێڵسی).
ناوه‌راستكاران: (سێرجیۆ بۆسكێتس ـ بارسێلۆنا)، (رۆدریگۆ ـ مانچێسته‌ر سیتی)، (پیدری ـ بارسێلۆنا)، (میكێل مۆرینیۆ ـ ریال سوسیداد)، (كوكی ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید) و (گابی ـ بارسێلۆنا).
هێرشبه‌ران: (ڤیران تۆرێس ـ مانچێسته‌ر سیتی)، (پاپڵۆ سارابیا ـ سپۆرتینگ لیسبۆنا)، (میكل ئاویارزاباڵ ـ ریال سوسیداد)، (پاپڵو فۆڕنالێس ـ وێستهام)، (ماركۆس یۆرێنتی ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید)، (یریمی بینۆ ـ ڤیاریال).
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید زۆر توڕه‌یه له لویز ئێنریكی كه یاریزانی ئه‌و یانه گه‌وره مێژووییه‌كه‌ی پشتگوێخستووه.