راگه‌یه‌ندراوێك له‌وه‌زیری پێشمه‌رگه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا، داوای له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد، به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن له پێناو پاراستن و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ده‌ستووریی و یاساییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان 24 نێردراوه، هاتووه: "سوپاس و ستایشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین، كه نه‌بوون به به‌شێك له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پابه‌ندی یاسا و رێسا سه‌ربازییه‌كان بوون، دوای به‌شداریشتان له ده‌نگدان، كه ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی چارەنووسازە. راسته‌وخۆ ده‌بنه‌وه پارێزه‌ری سه‌لامه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه‌و، بەشێکیش دەبن لە پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێم و ده‌نگده‌ران و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، وا نزیكده‌بینه‌وه له ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان، لێره‌وه داواتان لێده‌كه‌ین هه‌مووان به‌شداربن له‌م پڕۆسه‌یه بۆ پاراستن و زامنكردنی مافه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی خۆتان وخه‌ڵكی كوردستان.
دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه، پابه‌ندی یاسا و دیسپلینه سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بن.
به‌ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه، سوپاس و ستایشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین، كه نه‌بوون به به‌شێك له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پابه‌ندی یاسا و رێسا سه‌ربازییه‌كان بوون، دوای به‌شداریشتان له ده‌نگدان، كه ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی چارەنووسازە. راسته‌وخۆ ده‌بنه‌وه پارێزه‌ری سه‌لامه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه‌و، بەشێکیش دەبن لە پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێم و ده‌نگده‌ران و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی.
فیداکارانی کوردستان...
ده‌نگدان، مافێكی ده‌ستووری ویاسایی هه‌موو تاكێكی كورده، وه‌ك چۆن له‌رابردوو هێزی ئاشتی بوون و به‌گیان و خوێنی خۆتان ئه‌زموونه‌كه‌تان پاراست و هه‌میشه شانازی پاراستنی خاك و خه‌ڵكی كوردستان بوون و نازناوی جوامێری و دلێریتان له كوردستان و جیهاندا پێدراوە، ئه‌وهاش به‌ئارامی رۆڵی كاریگه‌ری خۆتان له سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی دیموكراسی بۆ هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه له‌م ده‌نگدانه ببینن.
شۆڕش ئیسماعیل
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم
6ی 10ی 2021