رێژه‌ی ده‌نگدان له هه‌ولێر و سلێمانی سه‌دا 70ی تێپه‌ڕاند
K24 - هه‌ولێر:
رێژه‌ی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان، له هه‌ولێر و سلێمانی رێژه‌ی 70%ی تێپه‌ڕاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، تا ئێستا له هه‌ولێر و سلێمانی پتر له 70%ی ده‌نگده‌ران، به‌شداریان له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تیان كردووه.
ئه‌مڕۆ 8ی ئۆكتۆبه‌ری 2021، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانیی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، تا ئێستا پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.