دوایین زانیاری له‌باره‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تا ئێستا له شوێنه جیاوازه‌كان به رێژه‌ی جیاواز به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا كراوه.
له‌كاتێكیشدا 12 تیمی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و 75 هه‌زار چاودێری ناوخۆیی چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، له راگه‌یه‌ندراوێكدا نوێنه‌رایه‌تی ی‌و ئێن له عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ پێشێلكارییه‌ك له پرۆسه‌كه‌دا تۆمار نه‌كراوه، كه جێگه‌ی نیگه‌رانی بێت.
دووایین داتاكانی ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه تا ئێستا رێژه‌ی به‌شداریكردن له بنكه‌كانی سنووری هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی هه‌ولێر، دهۆك و راپه‌ڕین گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 70%. هاوكات له شارۆچكه‌ی هه‌ریریش كه بنكه‌یه‌ك تایبه‌ت كراوه بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت، به‌ڕێژه‌ی 81% به‌شدارییان له پرۆسه‌كه‌دا كردووه و پێشبینیش ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌و بنكه‌یه به‌رزتر بێته‌وه.
له سنووری قه‌زای ئاكرێش تا ئێستا زۆرترین رێژه‌ی به‌شداریكردن هه‌بووه، كه به گوته‌ی په‌یامنێری كوردستان24، گه‌یشتووه‌ته 93%.
له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر رێژه‌ی به‌شداریكردن گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 90% و له قه‌زای سێمێل له سنووری پارێزگای دهۆكیش به رێژه‌ی 86% به‌شدارییان له پرۆسه‌كه‌دا كردووه.
له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش، په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، تا ئێستا به ڕێژه‌ی 86% به‌شدارییان له پرۆسه‌كه‌دا كردووه.
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌مپی شاریا له سنووری پارێزگای دهۆكیش كه تایبه‌ته به ئاواره‌كانی شنگال، رایگه‌یاند، له‌و بنكه‌یه كێشه‌ی زۆر بۆ ده‌نگده‌ران درووست بووه، ئه‌ویش به‌هۆی نه‌خوێندنه‌وه‌ی كارته‌كانی بایۆمه‌تری و په‌نجه‌مۆره‌وه له ئامێره‌كانی ده‌نگدان، هه‌ربۆیه رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌و بنكه‌یه تا ئێستا له 22%ی تێپه‌ڕی نه‌كردووه.
به‌گوێری داتاكانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، زیاتر له ملیۆنێك 866 هه‌زار كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان له ده‌نگدانی تایبه‌ت مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
له‌و پرۆسه‌یه‌دا كه بڕیاره تا كاتژمێر 6:00ی ئێواره به‌رده‌وام بێت، 419 میدیاكاری بیانی له سه‌رانسه‌ری عێراق و هه‌رێم رۆماڵی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقیش، زانیارییه‌كان ئاماژه به رێژه‌ی جیاواز ده‌كه‌ن و به‌گوێره‌ی داتاكان، رێژه‌ی به‌شداریكردن له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست باشتره به به‌راورد به پارێزگاكانی باشوور.
H.B