خانه‌قین... هێرشێكی ئاسمانی كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی داعش
K24- هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، بڵاویكرده‌وه، به چاودێری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هاوبه‌ش و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق، هێرشێكی ئاسمانی كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی داعش له باشووری خانه‌قین.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاند، هێرشێكی ئاسمانی كرایه سه‌ر پێگه‌یه‌كی داعش له خانه‌قین، كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش تێیدا خۆیان حه‌شاردابوو.
روونیكرده‌وه، له ناوچه‌ی (وادی سه‌لاب) له باشووری قه‌زای خانه‌قین، هێزه عێراقییه‌كان گورزێكی ئاسمانیان كرده سه‌ر پێگه‌یه‌كی داعش.
ئاماژه‌یپێكرد، "ده‌ره‌نجامی گورزه‌كه تێكشكاندنی ته‌واوی بنكه‌كه و كوژرانی هه‌مووی چه‌كدارانی داعش بوو"، كه ماوه‌یه‌كه سوپای عێراق و هاوپه‌یمانان ته‌واوی بنكه و باره‌گاكانیان كردووه‌ته ئامانج.
سه‌رچاوه: واع