ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی گشتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بڕیاره كاتژمێر (7)ی سه‌رله‌به‌یانی بنكه‌كانی ده‌نگدان به رووی ده‌نگده‌ران بكرێته‌وه.
بۆ په‌رۆشی له‌سه‌ر ده‌نگدان ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی هه‌ر له زووه‌وه له‌به‌رده‌م بنكه‌كانی ده‌نگدان وه‌ستاون، هاووڵاتییه‌ك له شاری سلێمانی كه له كاتژمێر 5:30ی به‌یانی له‌به‌رده‌م یه‌كێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان وه‌ستابوو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، جگه له‌وه‌ی هه‌ر له زووه له‌به‌رده‌م بنكه‌ی ده‌نگدان وه‌ستاوم، خه‌ڵكی دیكه‌شم هانداوه به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن.
له‌زۆربه‌ی شار و شارچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێشبركێ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كێ یه‌كه‌م كه‌س بێت له‌به‌رده‌م بنكه‌ی ده‌نگدان ئاماده بێت و ده‌نگ بدات.