مه‌سرور بارزانی: ده‌نگمان به‌و كاندیده دا كه‌ بڕوامان پێیه‌تی

ده‌نگمان به‌و كاندیده دا كه‌ بڕوامان پێیه‌تی
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌شداری له‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان كرد و رایگه‌یاند، ده‌نگمان به‌و كاندیده دا، كه‌ بڕوامان پێیه‌تی نوێنه‌رایه‌تیمان بكات له‌ په‌رله‌مانی عێراق.

سه‌رۆكی حكومه‌ت دوای پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئه‌مڕۆ به‌شداربووین بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كاندیده‌ی بڕوامان پێیه‌تی نوێنه‌رایه‌تیمان بكات له‌ په‌رله‌مانی عێراق.

گوتیشی: خوازیارین پڕۆسه‌كه‌ له‌ كه‌شێكی ئاسایی تێپه‌ڕێت و هیوادارین ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ ده‌نگ بده‌ن.