ئاری هه‌رسین: پارتی حزبێكی سه‌قامگیره، به رق و میزاج كار ناكات
K24 – هەولێر:
ئاری هه‌رسین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی/ هه‌ڵه‌بجه، جه‌ختیكرده‌وه، پارتی حزبێكی سه‌قامگیره، به رق و میزاج كار ناكات.
ئاری هه‌رسین رایگه‌یاند، سلێمانییه‌كان سێ تا چوار جار پارتیین، بۆیه خه‌ڵكی سلێمانی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه، متمانه‌یان به پارتی هه‌یه و كردیان به نوێرانی خۆیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌غدا.
راشیگه‌یاند، خه‌ڵكی له هۆكاره‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر تێگه‌یشتن، كه كێ نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه، بێگومان ئه‌وه پارتییه.
گوتی: پارتی حزبێكی سه‌قامگیره، به رق و میزاج كار ناكات، بۆیه پارتی حزبی بێ ركابه‌ره و خاوه‌نی مه‌ركه‌زییه‌ته له‌كار كردن‌دا.
روونیكرده‌و، په‌یامی پارتی به‌ده‌ستهێنانی مافی سرووشتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه، ده‌بێت تاكی كورد بگاته ئه‌و ئاسته‌ی هه‌ست به‌مافه‌كانی خۆی بكات.