ژماره‌ی كورسییه‌كانی كورد له كه‌ركووك ده‌خرێته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی به‌یاتی، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك به كوردستان24ی راگه‌یاند، رێژه‌ی به‌شداریكردنی هاووڵاتیان له هه‌ڵبژاردن 39.4% بووه.
به‌یاتی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای چه‌ند خوله‌كێكی دیكه ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك بڵاوده‌كرێته‌وه، كه راسته‌وخۆ له رێگه‌ی به‌غداوه ئه‌نجامه‌كان بۆ هه‌موو عێراق په‌خش ده‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌كی كه‌می سكاڵامان به ده‌ستگه‌یشتووه، به‌ڵام دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن، كار له‌سه‌ر سكاڵاكان ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری كوردستان24 كه‌وتووه، له بازنه‌ی یه‌كی كه‌ركووك كاندیدێكی عه‌ره‌ب "هه‌یمه‌ن حه‌مدانی" ئه‌گه‌ری هه‌یه كورسییه‌ك ببات و ركابه‌ری كاندیدی هاوپه‌یمانی "موئه‌یه‌د غازی" بكات.
به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كورد 6 كورسی به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌گه‌ری كورسی حه‌وته‌میش هه‌یه، عه‌ره‌ب 3 تا 4 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، توركمانیش 2 كورسیان به‌ده‌ستهێناوه.