7 پارتی مه‌سیحی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ناڕازین و گومانیان له ئه‌نجامه‌كان هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
7 پارتی مه‌سیحی گومانیان له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌یه و رایده‌گه‌یه‌نن، كاندیده‌كانیان زۆرینه‌ی ده‌نگی مه‌سیحییه‌كانیان هێناوه، به‌ڵام كاندیدانی یه‌ك حزب ده‌رچوونه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی هه‌ر 7 پارته مه‌سیحییه‌كه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 90%ی ده‌نگی مه‌سیحییه‌كانیان هێناوه، به‌ڵام كاندیدانی یه‌ك حزب ده‌رچوونه، ئه‌وه‌ش گومانه‌كانیان زیاتر كردووه له‌وه‌ی ده‌ستكاری ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كرابێت و حزبێكیش به‌و كاره تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ئه‌و 7 پارتی مه‌سیحییه گومانیان له "بزووتنه‌وه‌ی بابلیون" هه‌یه كه ده‌ستكاری ئه‌نجامه‌كانی كردبێت، به‌و پێیه‌ی هه‌ر پێنج كورسی كۆتای مه‌سیحی كاندیدانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌رچوونه، داواش له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن دووباره ده‌نگه‌كان بژمێرێته‌وه.
ئه‌و 7 پارته مه‌سیحییه كه پێكهاتوون له یه‌كێتی بێت نه‌هرێنی نیشتمانی، پارتی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌ی كلدانی، بزووتنه‌وه‌ی گردبوونه‌وه‌ی سرییان، پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كلدانی، رێكخراوی كلدوئاشووری شیوعی كوردستان، ره‌وتی شلاما بۆ كاروباری مه‌سیحییه‌كان، هاوپه‌یمانی حامۆرابی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی، باس له‌وه ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای پاكتاوی ره‌گه‌زی كه چه‌ندین ساڵه له ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌رامبه‌ریان كراوه، ئه‌و كاره‌ی ئێستاش به قه‌بووڵ نه‌كراو وه‌سف ده‌كه‌ن.
هاوكات داوایان له كۆمسیۆنی باڵا، یونامی، كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان كردووه، ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ریان كراوه پشتكردنه له بنه‌ما دیموكراسییه‌كان و هه‌موو بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كان له باره‌ی مه‌سیحییه‌كانی عێراق، دراوه‌ته ده‌ست یه‌ك حزب، داواش ده‌كه‌ن بێنه سه‌ر هێڵ و ئه‌و پرسه له به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌ی مه‌سیحی یه‌كلابكه‌نه‌وه.