فه‌یسبووك به‌نیازه ناوه‌كه‌ی خۆی بگۆڕێت
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ره‌خنه بوویه‌وه، كۆمپانیای فه‌سیبووك بڕیاری دا هه‌فته‌ی داهاتوو ناوێكی نوێ بۆ خۆی دیاری بكات، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی بێت.
ماڵپه‌ڕی "ڤێرج" بڵاویكرده‌وه، مارك زوكه‌ربێرگ، سه‌رۆكی كۆمپیانیای فه‌یسبووك به‌نیازه له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی "كۆنیكت" كه ل 28ی ئه‌م مانگه ده‌به‌سترێت، گۆڕنكاری له ناوی تۆڕه‌كه‌دا بكات، بڕیاره له‌و كۆنگره‌یه‌دا ناوه نوێیه‌كه ئاشكرا بكرێت.
هه‌رچه‌نده كۆمپانیای فه‌یسبووك ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه هیچ لێدوانێك له‌باره‌ی گۆڕینی ناوه‌كه‌ی نادات، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه، كه ئه‌و كۆمپانیایه ره‌نگه وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری گرووپه‌كان خۆی بناسێنێت، وه‌ك ئینیستاگرام، وه‌تسئه‌پ، ئۆكیۆلاس و چه‌ند تۆڕێكی دیكه.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، گۆڕینی ناوی فه‌یسبووك، به‌هۆی ئه‌و ره‌خنانه‌یه، به‌م دواییانه "فرانسیس هوگن"، ئه‌ندازیاری پێشووی ئه‌و كۆمپانیایه رووبه‌ڕووی كردنه‌وه، كه سیاسه‌تی فه‌یسبووك له‌هه‌ندێك وڵاتان بووه‌ته هۆی پێشلێكردنی مافی مرۆڤ، رۆژی 5ی ئه‌م مانگه‌ش چه‌ند زانیاری له‌سه‌ر كۆمپانیای فه‌سیبووك بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام رۆژی دواتر زوكه‌ربێرگ تۆمه‌ته‌كانی ره‌تكرده‌وه.