دیارده‌ی به‌ركه‌وتنی خۆر به په‌رستگای ره‌میسیی دووه‌م روویدا
K24- هه‌ولێر:
به ئاماده‌بوونی (56) باڵیۆز و (3) هه‌زار گه‌شتیاری وڵاتانی جیهان، دیارده‌ی به‌ركه‌وتنی خۆر به‌ر په‌رستگا و په‌یكه‌ری (پادشا ره‌مسیسی دووه‌م) له پارێزگای ئه‌سوان له میسر روویدا.
دیارده‌كه ساڵانه دوو جار ده‌بینرێت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (22ـی تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر) كاتژمێر (5:53) خوله‌كی به‌ره‌به‌یان بۆ ماوه‌ی(22) خوله‌ك به‌رده‌وام خۆر به‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌ی پادشا ره‌میسی دووه‌م كه‌وت، جگه له‌وه‌ش ساڵانه له 22ـی شوبات له هه‌مان كات ئه‌و دیارده روو ده‌داته‌وه، كه ده‌بێته جێی سه‌رسامی و سه‌رنجی گه‌شتیارانی بیانی.
ماوه‌ی (33) سه‌ده‌یه ئه‌و رووداوه به‌رده‌وام دووباره ده‌بێته‌وه، له ته‌واوی ساڵێكدا دووجار تیشكی خۆر به شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی و راسته‌وخۆ به‌ر په‌رستگا و په‌یكه‌ری ره‌مسیس ده‌كه‌وێت، كه له كۆنه‌وه بۆ ئه‌ژماركردنی كات و دیارده‌ی گۆڕانی وه‌رزه‌كان و ده‌ستپێكی وه‌رزی كشتوكاڵ به‌كار هاتووه.