فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی موڵكی گشتیی له كاری كه‌سییدا ده‌گرێته‌به‌ر
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌ربیل (هه‌ولێر)، بڕیاری دا لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه بكات، كه شه‌وی رابردوو له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رێكی ناسراوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ كاری كه‌سیی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌كارهێنراوه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه تێیدا ده‌ركه‌وتبوو، ئۆتۆمبیلێكی تابلۆ شینی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه بۆ كاری تایبه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سیی به‌كارهێنراوه، به‌كارهێنه‌رێكی زۆر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌خنه‌یان له خراپ به‌كارهێنانی موڵكی گشتیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی گرت.
له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (22ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021)، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل (هه‌ولێر) له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه، كه یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسوكه‌وتێكی كه‌سیی و به بێ ئاگاداری ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه له لایه‌ن یه‌كێك له شوفێران له پێناو ئه‌نجامدانی كاری كه‌سیی به ده‌ر له یاسا و رێنماییه‌كان به‌كارهێنراوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه، وەزارەتى گواستنەوه و گەیاندن و بەڕێوبەرایەتی گشتیی فڕۆکەخانە بە پێی یاسا بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکەن و رێکارە یاساییەکان دەگرنە بەر بەرامبەر ئەم هەڵسوکەوتە نەشیاوە و لە یاسا دەرچوونەی فەرمانبەری سەرپێچی کار.