ژماره‌یه‌ك سیناتۆر داواده‌كه‌ن ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌ی ئێف16 به توركیا نه‌فرۆشێت
K24 - هه‌ولێر:
ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمه‌ریکا داوا لە سەرۆکی وڵاتەکەیان دەکەن، فڕۆکەی ئێف 16ی درووستكراوی ئه‌مه‌ریكا بە تورکیا نەفرۆشێت، له‌كاتێكدا وەکو دوژمن رەفتار دەکات.
لە نامەیەکدا بۆ "جۆ بایدن"، سەرۆکی ئەمه‌ریکا و "ئەنتۆنی بلینکن"، وەزیری دەرەوە، 11 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، داوادەکەن فڕۆکەی ئێف 16 بە تورکیا نەفرۆشرێت، چونکە ناتوانرێت ئاسایشی نیشتیمانی بخەنە مەترسییەوە، لە رێگەی رەوانەکردنی فڕۆکەی دروستکراوی ئەمەریکا بۆ وڵاتێکی هاوپەیمان کە وەکو دوژمن رەفتار دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە تورکیا 40 فڕۆکەی ئێف 16 لە ئەمه‌ریکا بکڕێت. لە مانگی سێپتێمبەری رابردووش، "رەجەب تەیب ئەردۆغان"، سەرۆکی تورکیا گوتبووی، نیازی کڕینی کاروانێکی دیکەی سیستمی بەرگری مووشەکی ئێس 400ی رووسی هەیە.