سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری (مێری) دەکات

سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ ناوونیشانی (حكومەتی هەرێم روو بەرەو ئایندە: ستراتیژەكان، بەربەست و دەرفەتەكان) به‌شداری له‌ دیداره‌كه‌دا ده‌كات
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیداری (مێری) له‌ ساڵی 2019
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیداری (مێری) له‌ ساڵی 2019

K24 - هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆکتۆبەری 2021)، کاتژمێر 4:30 بەشداری لە دوا پانێلی ديداری ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە ( MERI - مێری) دەکات.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دوا پانێلی دیداری (مێری) به‌ ناوونیشانی (حكومەتی هەرێم روو بەرەو ئایندە: ستراتیژەكان، بەربەست و دەرفەتەكان) به‌شداری ده‌كات و راسته‌وخۆش دیداره‌كه‌ له‌ كوردستان24ـه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌.