سەدان خێزان لە شارەبانەوە ئاوارەبوون

دەرگای مزگەوتەکان واڵا کران
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

بەهۆی کردەوەکانی تۆڵەکردنەوە، سەدان خێزان لە شارەبانەوە ئاوارەبوون و دەرگای مزگەوتەکان بۆ لەخۆگرتنی ئاوارەکان واڵاکران.

قوسەی خەزرەجی، بەڕێوەبەری وەقفی سوننە لە قەزای شارەبان رایگەیاند، بەهۆی ترس لە کردەوەکانی تۆڵەکردنەوەی میلیشیاکان، سەدان خێزان ئاوارەبوون و دەرگای مزگەوتەکان بۆ لەخۆگرتنییان کراونەتەوە و هەر خێزانێک وەک قۆناخێکی سەرەتا بڕی 500 هەزار دیناریان بەسەردا دابەشکراوە.

دوێنێ چوارشەممە 27/10/2021، داعش هێرشی کردە سەر گوندێکی سەربە شارەبان و 15 کەسییان کوشت، خەڵکی گوندەکەش بەبەرچاوی هێزە ئەمنییەکانەوە، هەڵیانکوتایە سەر گوندێکی سوننە لە ناوچەکە و 13 کەسییان کوشت و چەندین ماڵ و ئۆتۆمبێلییان سووتاند.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی هێرشەکانی سنووری پارێزگای دیالە دەکات و داوای یەکڕیزی عێراقییەکان دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

لە راگەیەندراوێکدا نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان (یۆنامی)، سەرکۆنەی هێرشەکانی سنووری پارێزگای دیالە کرد و داوای یەکریزی گەلی عێراق، بۆ رووبەڕووبونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر دەکات، هاوکات سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان کردووە.