رووس نه‌فت: سه‌رده‌می نه‌وتی هه‌رزان به‌سه‌رچوو
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆمپانیای رووس نه‌فت، ئیگۆر سیتچین، رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی سنوورداركردنی پێشخستنی سه‌رچاوه كلاسیكییه‌كانی وزه بوونه‌ته به‌شێك له هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می نه‌وتی هه‌رزان به‌سه‌رچووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سیتچین، له چوارده‌هه‌مین مونته‌دای ئابووری ئه‌وروپایی ئاسیایی به‌شداریكرد و گوتی: سنوورداركردنی گه‌شه‌ی وزه‌ی كلاسیكی ده‌بێته هۆی كورتهێنان له وه‌به‌رهێنانی داواكراو بۆ پاراستنی به‌رهه‌می وزه و ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ هه‌ڵكشانی نرخ.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ ده‌بێته هۆی خاوبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری و له ئێستا به‌دواوه سه‌رده‌می هه‌رزانی نرخی وزه به‌سه‌رچوو، كه نزیكه‌ی 100 ساڵه به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌شی گوت: گۆڕینی په‌یكه‌ری كه‌رتی وزه‌ی جیهانی پێویسته هاوسه‌نگانه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكرێت له‌وه‌ی ئابووری جیهان داڕمێت.
سه‌رۆكی كۆمپانیای رووس نه‌فت باسی له‌وه‌شكرد، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی غاز ده‌بێته هۆی زیادبوونی خواست له‌سه‌ر نه‌وت به راده‌ی ملیۆنێك به‌رمیلی رۆژانه و ئه‌مه‌ش هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وتی لێده‌كه‌وێته‌وه.