پۆلیسی ژاپۆن "جۆكه‌ر"ی ده‌ستگیركرد
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ژاپۆن پیاوێكیان ده‌ستگیركرد، كه به چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر سه‌رنشینێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ئاگری له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ش هه‌ڵگیرساندووه، پیاوه‌كه جلی "جۆكه‌ر"ی پۆشیوه، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كان به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی جۆكه‌ر 17 كه‌س برینداربوون، كه یه‌كێك له برینداره‌كان ته‌مه‌نی له‌سه‌رووی 60 ساڵییه‌وه‌یه و برینه‌كه‌شی قووڵه.
گرته ڤیدیۆییه‌ك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ژماره‌یه‌ك سه‌رنشینی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك به ترسه‌وه راده‌كه‌ن و په‌له‌یانه شوێنی رووداكه جێبهێڵن و رزگاریان ببێت، له گرته ڤیدیۆییه‌كی دیكه هه‌ر له توێته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، له وێستگه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی تۆكیۆ سه‌رنشینان راده‌كه‌ن و له په‌نجه‌ره‌یه‌كی كراوه‌وه خۆیان هه‌ڵده‌ده ده‌ره‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه.
A 24-year-old man dressed in Batman's Joker costume attacked passengers on a Tokyo train line, injuring 17 people as many partygoers headed into the city center for Halloween gatherings https://t.co/CR9J5sM6eY pic.twitter.com/Eg7pNmLoaK
— Reuters (@Reuters) October 31, 2021
له گرته ڤیدیۆی سێیه‌مدا كه‌سێك ده‌رده‌كه‌وێت، كه جلی جۆكه‌ری پۆشیوه، له‌سه‌ر كورسییه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به ئارامی دانیشتووه و جگه‌ره‌یه‌كی داگیرساوی به‌ده‌سته‌وه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی ئاگركه‌ی كردووه‌ته‌وه و پشێوییه‌كه‌ی درووستكردووه.
ماڵپه‌ڕێ "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، شاهێدحاڵه‌كانی رووداوه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه هێرشكاره‌كه لاسایی كه‌سایه‌تییه‌كی شه‌ڕانگێزی زجیره‌یه‌كی كارتۆنی "باتمان"ی كردووه‌ته‌وه و ئاڵۆزی درووستكردووه.
🚨 | NEW: The alleged attacker in Japan, in a “Joker” costume. Sitting and casually smoking after stabbing and spraying hydrochloric acid on passengers on a train in Tokyo, and then setting everything on fire
— News For All (@NewsForAllUK) October 31, 2021
pic.twitter.com/vyncsCxdkp
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێرشكاره‌كه ته‌مه‌نی 24 ساڵه، به‌چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر سه‌رنشینێك و دواتر به مادده‌یه‌ك ئاگری له ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه هڵگیرساندووه، كه بووه‌ته هۆی برینداربوونی 17 كه‌س، دواتر ده‌ستگیركراوه.